نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخی نەوت بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ، چەند سەنتێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٩٩ سەنت بوو.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٢ دۆلار و ٩٤ سەنتە، لە کاتێکدا دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٧٢ دۆلار و ٧٨ سەنت بوو.

چاودێران پێشبینی دەکەن ئەگەر ئاگربەستی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلییەکان جێگیربێت نرخی نەوت جۆرە جێگرییەک بە خۆیەوە دەبینێت.



AM:08:43:06/02/2024