ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی چەند سەنتێک ڕووی لە دابەزین کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٦٦ سەنتە، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ٧٧ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٨٣ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٨٧ سەنت بوو.
گرژی و ئاڵۆزییەکان بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس لە غەززە و، ئەگەری پەرەسەندنی ئەو شەڕە ببوونە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەڕێژەی ٦٪ لە هەفتەی رابردوودا.