نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا چەند سەنتێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٨٢ دۆلارو ٥٦ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ٣٤ سەنت بوو.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٢٣ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٤ سەنت بوو.
 
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نه‌وت بۆ ترسی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەوە لە گۆڕینی ڕێڕەوی رێگا لە دەریای سورەوە، بەهۆی هێرش و هەڕەشەی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر کەشتییە نەوتییەکان.



AM:09:16:21/02/2024