ئەمەریکا تا "ڕادەیەک" دڵنیایەیە لەوەی سووپای عێراق بتوانێت بەغدا بپارێزێت

‌جەنەراڵ ئەدرنۆ سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمەریکا- سی ئێن ئێن
سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمەریکا جەنەراڵ ئۆدیرنۆ رایگەیاند" نیمچە دڵنییایەکی هەیە کە سوپای عێراق بتوانێت بەرگری لە بەغدا بکات".

ئۆدیرنۆ وتیشی : نیمچە دڵنیایەکم هەیە کە سوپای عێراق بتوانێت بە ئەرکی خۆی هەڵسێت بەرامبەر بە داعش بەتایبەتی لە پارێزگاریکردن لە بەغداو ئێمە چاوەروانین و چاودێری بارودۆخەکە دەکەین لەسەر زەوی.

ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە راگەیاندنی ئەم قسانە لەلایەن ئۆدیرنۆوە لەکۆنگرەیەکی جەنگاوەرە کۆنەکاندا بوو لە واشنتۆن، هەروەها وتیشی" هێرشە ئاسمانییەکان کاتێکی باشمان دەداتێ لەو ماوەیەدا کاری راهێنان بە سوپای عێراق ئەنجام بدەین".



AM:08:55:15/10/2014