ئۆباما نیگەرانە لەبارودۆخی کوبانێ

لەکۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەکانی ٢٠ وڵات، سەرۆکی ئەمەریکا ئۆباما نیگەرانی زۆری خۆی لە پێشڕەوی داعش دەربڕی لە کوبانی و وتی" گورزە ئاسمانییەکانمان بەردەوام دەبن".

رۆیتەرز بڵاویکردەوە لەو کۆبوونەوەیەدا ئۆباما باسی پێشرەوییەکانی داعشی لە پارێزگای ئەنباریش کردووەو نیگەرانی خۆی دەربڕیوە.

ئۆباما لەم کۆبوونەوەیەدا کە لەواشتن سازکرا، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە پرۆسەی لێدانی داعش پرۆسەیەکی درێژ خایەنە.

بەپێی قسەکانی ئۆباما گورزی ئاسمانی بەردەوام دەبێت دژی چەکدارانی داعش لە کوبانی و ئەنبار.




AM:09:31:15/10/2014