چه‌ند رۆژێک بوو له ئه‌مه‌ریکا کێشه بوو که چ ناوێک له ئۆپراسیۆنه‌کانی دژی داعش بنرێت که له‌هه‌موو زمانه‌کانی تریشدا روون بێت، هه‌ر بۆیه ناویان نا "العزم التام"، شکۆمه‌ندی ته‌واو، یان سووربوونی ته‌واو.
سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای ئه‌مه‌ریکا جه‌نه‌راڵ مارتن دیسمبی له‌چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن وتی " ئه‌مه‌ریکا ستراتیژ‌ێکی هه‌یه بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر داعش دا"، ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه کردووه که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هانا بۆ هێزی پیاده‌ش ببه‌ن.
ناوبراو وتی" ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی له 8 ی ئابه‌وه ده‌ستپێکردووه دژی داعش و دوو مانگه به‌رده‌وامه ئێستا ناوێکی هه‌یه" شکۆمه‌ندی ته‌واو"، ئه‌مه به‌واتای " پێوسته هه‌وڵبده‌ین که راستگۆین و له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی کاتیش‌دا سوورین له‌سه‌ر به‌یه‌نجام گه‌یاندنی ئامانجه‌کانی ئه‌و کاره".