زیاتر لە 100 كوەیتی لەناو ریزەكانی داعشدان
بەپێی هەواڵی میدیاكانی كوەیت زیاتر لە 100 كەس لەو وڵاتەوە چوونەتە نێو ریزی چەكدارانی داعش كە 66یان خەڵكی ئەو وڵاتەنو 39 كەسیان (البدون) واتە رەزگەزنامەی ئەو وڵاتەیان نیە.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی "الشاهد"ی كوەیتی، بەبڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە رایگەیاند كە دەزگا ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە لەهەوڵی دۆزینەوەی ئەو گروپو ناوەندانەن كە گەنجان هەڵدەخەڵەتێننو رەوانەی ریزەكانی داعشیان دەكەن.
هاوكات رۆژنامەی "القبس"ی كوەیتی لەم پەیوەندەدا رایگەیاند كە دەزگا ئەمنییەكان 8 گەنجیان دەستگیركردوە كە تەمەنیان لەنێوان 17 بۆ 26 ساڵەو پەیوەندییان بە گروپی داعشەوە هەبووە.
PM:04:45:18/10/2014