بەرپرسانی ئەمەریكا بڕی 50 هەزار دۆلاریان وەك خەڵات بۆ دەستنیشانكردنی یەكێك لەچەكدارانی داعش بەناوی "ئەحمەد ئەبوسەمەرە" دیاریكردوە كە شارەزای جیهانی ئینتەرنێتە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی "واست" پۆلیسی فیدراڵی ئەمەریكا حوكمی دەستگیركردنی ئەبوسەمەرەی بە تاوانی كاری تیرۆریستی دەركردوەو 50 هەزار دۆلاریشی بۆ ئەوە كەسە داناوە كە ئەو كەسە دەستنیشان بكاتو زانیاریی لەسەر بدات.
ئەبو سەمەرەی تەمەن 32 ساڵ لەساڵی 2009وە لە ریزی تیرۆریستان دایەو بەڕێوەبەری ماڵپەڕە كۆمەڵایەتیەكانو ئەو پەیجانەیە كە داعش پرۆپاگەندەی تێدا دەكات.
رۆژنامەی دەیلی مەیل مانگی رابردوو لە راپۆرتێكدا رایگەیاند كە ئەبوسەمەرە لەدایكبووی فەرەنسایەو لە ئەمەریكا لەبواری ئینتەرنێتدا شارەزایی پەیدا كردوە.
بەرپرسانی ئەمەریكا پێیانوایە كە ئەبوسەمەرە تواناو لێهاتوویی خۆی لە تەكنۆلۆژیا بۆ پەرەپێدانی بیری توندڕەویی لە رێگەی فەیسبوك، تویتەرو یوتیوب بەكارهێناوە.