ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریکا، جون ماکین ده‌ڵێت" داعش له‌گه‌ڵ که‌شه‌که گونجاوه، داعش سه‌رده‌که‌وێت، ئـێمه سه‌رناکه‌وین، عێراقییه‌کان سه‌رناکه‌ون، پێشمه‌رگه‌و کورد سه‌رناکه‌ون، پێوسته به هه‌ناگاوه‌کانماندا بچینه‌وه".
جون مه‌کین که له‌لیژنه‌ی سه‌ربازیه له ئه‌نجومه‌نی پیران پێیوایه داعش ناتوانێت به‌غدا کۆنترۆڵ بکات، به‌ڵام ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی خۆی به‌سه‌ر فرۆکه‌خانه‌دا بسه‌پێنێت و ، ده‌توانن پشێو‌ی گه‌وره له‌رێگای بۆمب و خۆته‌قاندنه‌وه‌وه له‌به‌غدا دروست بکات.
مکین به سی ئێن ئێنی راگه‌یاند "سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین که ته‌نها بۆردومانی ئاسمانی به‌س نییه، پێوسته هێزی پیاده‌شمان هه‌بێت، به‌تایبه‌تی کۆماندۆی تایبه‌ت، یان هاوشێوه‌ی ئه‌و، هه‌روه‌ها پێویسته پێشمه‌رگه پڕ جه‌کی ئه‌مه‌ریکی بکه‌ین، چونکه چه‌که‌کانیان روسی کۆنن".
ماکین پێیوایه سوریا‌و عێراق سنوریان نه‌ماوه، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بۆ داعش، "بۆ ئێمه جیاوازی داعش له‌سوریاو عێراق بکه‌ین، تا چه‌ند ئه‌وان به‌هێز بن، مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا دروست ده‌که‌ن".