دەیان زانکۆی ئیسپانیا هەڕەشەی ڕاگرتنی هاوكارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی ئیسرائیل دەکەن لە ئه‌گه‌ری "پابه‌ند نەبوونی به ئاشتی".
ماوەی چەند هه‌فته‌یەکە خوێندکارانی زانکۆکانی ئیسپانیا له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا دەستیان بە دەربڕینی ناڕەزایەتی کردووە و داوای كۆتاییهێنان به شەڕی کەرتی غه‌ززه و پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كەن.
ئه‌نجومه‌نی زانكۆكانی ئیسپانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه دەربری كه له‌م دواییانه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوە.
هەروەها خوێندكارانی نارازی ده‌یان خێمه‌یان داناوە و داوای كۆتاییهێنان به شەڕی غه‌ززه دەکەن.