جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت" لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، ئەنقەرە، هەولێر و کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆری بەندەری جەیهانی تورکیاوە".
ڤێدانت پاتێڵ جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە رایگەیاند" پەرەپێدانی ڕێگەی جیاواز بۆ گەیاندنی وزەی عێراق بۆ بازاڕە جیهانییەکان لە بەرژەوەندی عێراق و ئەمریکایە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ و بەردەوامدان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، ئەنقەرە، هەولێر و کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوتەوە کاریگەرییان لەسەرە.