بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵات نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٣ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٣ دۆلار و ٧٠ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٠ دۆلار و مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٩ دۆلار و ٣٣ سەنت بوو.
شارەزایانی بواری ئابووری پێشبینی دەکەن، بەهۆی داخوازی زیاتر و بەردەوامی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیە ببینێت.