" تا ئێستا چارەنووسی سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئێران نادیارە "

هەموو میدیا ئێرانییەکان و جیهانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سەرۆکی ئێران و وەزیری دەرەوەو دوو بەرپرسی ناوچەی تەورێز لەو کۆپتەرەدا بوون کە لە تەورێزەوە لە رێگا بووە بگەڕێتەوە بۆ تاران، بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەواوە تا ئێستا چارەنووسی ئەو کۆپتەرە نادیارەو تیمە فریا گوزارییەکانیش لە گەڕاندان بۆ دۆزینەوەی شوێنی کۆپتەرەکە.

هەرچەندە چەند کاتژمێرێک لە دوای رووداوەکەوە میدیا فەرمییەکانی ئێران ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد کە ئەو کۆپتەرەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆمارو، حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان و، وەزیری دەرەوە و ئایەتوڵڵا ئەلهاشم، پێشنوێژی حکومیی تەورێز و مالیک رەحمەتی، پارێزگاری شارەکە لەنێو ئەو هێلیکۆپتەرەدا بوون تووشی رووداوێکی ئاسایی بوون و سەلامەتن، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک زمانی میدیاکانی ئێران گۆڕانکاری تەواویان بەسەردا هاتوو، رایانگەیاند کە ئەو کۆپتەرەی سەرۆک و وەزیری دەرەوەو ئەو دوو کەسەی تری تێدابووە چارەنووسیان نا دیارە.

لە ئێستادا کە ناوچەی تەورێز لە کەشوهەوایەکی نا ئاسایی شەوادایەو تیمەکان سەرقاڵی دۆزینەوەی شوێنێ کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکەن، هەموو جیهانیش چاودێری چارەنووسی، ئیبراهیم رەئیسی کەسی دووەمی دوای عەلی خامەنەئی و حسێن ئەمیر وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەکەن. 

عەلی خامەنەئی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئێراندا کرد بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ئیبراهیم رەئیسی و ئەو تیمەی لەگەڵیدان.   
 
ئیبراهیم رەئیسیی تەمەن ٦٣ ساڵ لە حوزەیرانی ٢٠١٢ـەوە پۆستی سەرۆکی وڵاتەکەی گرتووەتەوە دەست.  و یەکێکە لە کۆڵەکە بەهێزەکانی رژێمی ئێرانی.




PM:06:49:19/05/2024