رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە رووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت" کاروباری دەوڵەت پەکی ناکەوێت".
عەلی خامنەیی ڕابەری ئێران، ئهمڕۆ یەکشەممە له پهیامێكدا رایگهیاند" پێویستە هەموولایەک نزای تەندروستی بۆ ئیبراهیم رهئیسی و ئهو كهسانه بکەن كه لهگهڵیدا بوو، هیوادارم بگەڕێنەوە باوەشی میللەت".
راشیگەیاند" گەلی ئێران نیگەران نەبن، هیچ پەککەوتنێک لە کارەکانی وڵاتدا روونادات".
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هێلیکۆپتەرێکی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و شاندێکی یاوەری تووشی رووداو بوو، تائێستاش گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
هەرچەندە لە ئێستاشدا تیمەكانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام بەهۆی سەختی کەشوهەواوە كارهكانیان قورس بووە.