میدیای فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەکی رەسمی هەواڵی گیان لەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆمار و یاوەرەکانی کە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لە نێواندایە پشتراستکردەوە.
ناوی بەشێک لەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە فڕۆكەکەی ئیبراهیم رەئیسی گیانیان لەدەستدا:
- ئیبراهیم ڕەئیسی
- سەید محمد عەلی هاشم
- د. حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان
- مالیک ڕەحمەتی
- سەردار سەید مێهدی موسەوی
- فەیلەقی ئەنسارولمەهدی (ناسنامەکەی نادیارە)
- فڕۆکەوان (نەناسراو)
- هاوکاریکردنی فڕۆکەوانە نەناسراوەکە
- کرۆچێڤ (نەناسراو)
میدیای فەرمی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە" ٩ کەس لەناو هێلیکۆپتەرە تێکشکاوەکە گیانیان لەدەستداوە کە برتیتی بوون لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و پارێزگاری ئازربایجانی رۆژهەڵات و ئیمامی تەبرێز لەگەڵ تیمی پاسەوان و فڕۆکەوان".
تائێستا حکومەتی ئێران ئەم هەواڵەی بە فەرمی پشتراست نەکردووەتەوە.