هەواڵی گیان لەدەستدانی ڕەئیسی نرخی نەوتی بەرزکردەوە

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی سەرجەم سەرنشینەکانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران، نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٣٠ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلار و ٩٨ مامەڵەی پێوەدەکرا.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش بۆ هەر بەرمیلێک بە ٨٠ دۆلار و ١١ سەنتە، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٩ دۆلار و ٥٨ سەنت بوو. 

هەواڵی گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرجەم سەرنشینەکانی کۆپتەرەکە، بووە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت. 



AM:08:44:20/05/2024