سەرۆکی ئەمریکا درێژكردنه‌وه‌ی باری لە ناکاوی نیشتمانی له عێراق بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه درێژکردەوە.
جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، له نامه‌یه‌كدا كه بۆ كۆنگرێسی ناردووە كردوه، ڕایگەیاندووە" لەمپەڕەکانی به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه و گەڕاندنەوەی عێراق بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه سیاسی و ئیداری و ئابورییه‌كانی هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدین لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌مریكاش".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆخی باری نائاسایی نیشتمانی بۆ سه‌قامگیری عێراق له ٢٢ی ئایاری ئەمساڵەوە بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه درێژدەکرێتەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٣ جۆرج بوش بڕیارنامه‌ی ١٣٣٠٣ی سه‌باره‌ت به عێراق ده‌رکردوە، بڕیاره‌كه‌ش به‌و مانایه‌یه دێت کە سه‌رۆكی ئه‌مریكا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه فه‌رمانی په‌یوه‌ست به بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربكات.