بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤ نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە دابەزین کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە بڕی ٦٣ سەنت دابەزیوە کە دەکاتە ڕێژەی ٧٦% و بە ٨٢ دۆلار و ٢٥ سەنتە، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ٨٨ مامەڵەی پێوەدەکرا.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش بۆ هەر بەرمیلێک بە ٧٨ دۆلارە، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٦٦ سەنت بوو.
بڕیارە ڕۆژی ١ی حوزەیران ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و لقەکانی کە بە ئۆپێک پلەس ناسراوە کۆببنەوە، بۆ بڕیاردان لەسەر سیاسەتی بەرهەمهێنان.