ئیسپانیا، نەرویج و ئێرلەندا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند کە بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا دەنێت، لە هەنگاوێکدا کە لە ٢٨ی ئایارەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
جۆناس گاهر ستوێر سهرۆك وهزیرانی نەرویج، ئهمڕۆ له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند" وڵاتەکەی لە ٢٨ی ئایاری ئەمساڵەوە فەلەستین وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەناسێت".
وتیشی" ئامانجی دانپێدانان و دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی یەکگرتووی سیاسییە کە لەسەر بنەمای دەسەڵاتی فەلەستین دامەزراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد کە چارەسەری دوو دەوڵەتی لە بەرژەوەندی ئیسرائیلدایە.
لای خۆیەوە سیمۆن هاریس سەرۆک وەزیرانی ئێرلاند پشتڕاستی کردەوە کە وڵاتهكهی پەیوەندی بە نەرویج و ئیسپانیاوە کردووە بۆ دانپێدانانی فەرمی بە دەوڵەتی فەڵەستیندا.