نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان رووی لەدابەزین کرد

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵات نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە دابەزین  کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨١ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨١ دۆلار و ٤١ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٦ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٥٧ سەنت بوو.

ترسی بەردەوامی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و رێژەی سوود لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بووەتە هۆی لاوازبوونی خواست لەسەر نەوتی خاو، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا.




AM:09:27:23/05/2024