وێنە.. ئەرشیف
ژمارەی کۆچبەرانی بۆ وڵاتی بەریتانیا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لە ٣٥% زیادکردووە.
تۆڕی میدیای فرانس ٢٤ بڵاویکردەوە "لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمان کە پێشبینی دەکرێت لە ٤ی تەمموز لە وڵاتەکەدا ئەنجامدرێت، بەریتانیا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٣٥% زیادبوونی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی تۆمارکردووە کە لە ڕێگەی کەناڵی ئینگلیزییەوە گەیشتوونەتە خاکەکەی، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە و، ئەمەش ژمارەیەکی بێ وێنەیە".
کۆچبەری نایاسایی بە پرسێکی سەرەکی دادەنرێت لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمی دەستیپێکرد و ڕیشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی ڕاگەیاند.
سوناک بەڵێنی دا کە ڕەوتی کۆچبەرانی نایاسایی ڕابگرێت، و گەیشتن بەم ئامانجەی کردە یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی خۆی.
فرانس ٢٤ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەپێی ئەو ئامارانەی وەزارەتی ناوخۆی ئینگلتەرا ڕۆژی شەممە بڵاویکردووەتەوە، پێنج بەلەمی نوێ ڕۆژی هەینی گەیشتوونەتە باشووری ئینگلتەرا، کە ٢٨٨ کۆچبەری تێدابووە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٠ هەزار و ١٧٠ کەس کەناڵی ئینگلیزییان تێپەڕاندووە. بەشێکی زۆریان لە ئەفغانستان و ئێران و تورکیاوە دێن. ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٣٥% زیادی کردووە.
حکومەتی پارێزگارانی بەریتانیا پشت بەو بڕیارە دەبەستێت کە کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەپێی رێککەوتنێک دەگوازێتەوە بۆ رواندا.