كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنكانی ئێران له کاتژمێری هه‌شتی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە، ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كردووه‌ته‌وه.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە کە ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێران لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە دەرگای خۆپاڵاوتنیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری کردووەتەوە، ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان ده‌پاڵێون پێویسته دواجار له فیلته‌ری ئه‌نجوومه‌نی چاودێری ده‌ربچن و په‌سند بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی بچنه ناو ركابه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
ئاماژە بەوەشدراوە کە ئه‌نجوومه‌نی چاودێری تا ١١ی حوزه‌یران ناوی پاڵێوراوه‌كان یه‌كلا ده‌كاته‌وه و ده‌یداته وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ئاشكرایان بكات.
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له ١٢ی حوزه‌یران ده‌ست پێ ده‌كات و تا ٢٧ی حوزه‌یران به‌رده‌وام ده‌بێت، له رۆژی ٢٨ی حوزه‌یران هه‌ڵبژاردن ١٤ه‌مین خولی سه‌رۆك كۆماری له ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ ئایار ٢٠٢٤، میدیا ناوخۆییەکانی ئێران هەواڵی مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئێرانیان بڵاوکردەوە. لە دەوروبەری ئێوارەی یەکشەممە ١٩ی ئایار، ئەو کۆپتەرەی کە ئەوی هەڵگرتبوو لە دارستانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات کەوتە خوارەوە. هاوکات، هەریەکە لە ئاوەڵەکانی: ئالهاشم ئیمام جومعەی تەورێز ، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە ، مالیک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات کوژران لەگەڵ دەستەی پارێزگاری و دەستەی فڕۆکەوانەکەدا.
تا ئه‌و ماوه‌یه محه‌مه‌د موخبیر جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران، پۆسته‌كه به‌ڕێوه ده‌بات و پێشبینی ده‌كرێ خۆی یه‌كێك بێت له پاڵێوراوانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه.