نرخی نەوت بەردەوامە لەدابەزین

بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٣١ ئایاری ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵات نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لەدابەزین کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨١ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨١ دۆلار و ٩٣ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٧ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٩٢ سەنت بوو.

مانەوەی سوودی بانکی لە ئاستە بەرزەکانی چەند ساڵی رابردوو، بووەتە هۆکار بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت.




AM:09:11:31/05/2024