تورکیا..مەترسی درووستبوونی لافاو لە چەندان شار دەکرێت


کەشناسیی تورکیا هۆشداریی بارانی بەخوڕ لە١١ پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان دەدات و، هاوڵاتیانیش لە مەترسی روودانی لافاو ئاگادار دەکاتەوە.

کەشناسیی تورکیا لە راگەیاندنێکدا پێشبینی خۆی بۆ بارانی بەخوڕ لە ١١ پارێزگادا راگەیاند، لە پارێزگا کوردەکانیش؛  پارێزگاکانی ئەردەخان، قەرس و ئیدر لە باکووری کوردستانن.
 
کەشناسی مەترسی دروستبوونی لافاوی نەشاردۆتەوەو هۆشداری لەو بارەیەوە دەدات بە هاوڵاتیان کە رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر. 
لە پارێزگاکانی باکوری کوردستان پلەکانی گەرما ٣ بۆ ٥ پلە دادەبەزن.
 
دیاردەی بارانبارینی زۆری ئەمساڵ لە کۆتایی بەهاردا لە تورکیا دیاردەیەکی دەگمەنی ئەمساڵی ئەو وڵاتەو ناوچەکەیە.




PM:11:52:31/05/2024