نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵات نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە دابەزین کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨١ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨١ دۆلار و ٣٥ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٧ دۆلار و ١٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٩١ سەنت بوو.

ئەگەری رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس بۆ درێژکردنەوەی کەمکردنەوە ئارەزوومەندەکانی لە قەبارەی خستنەڕووی نەوت تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ، هۆکاری دابەزینی نرخی نەوتە.
 
٢٤ ئەندامی هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس بە ئەگەری زۆرەوە رۆژی یەکشەممە بڕیاردەدەن رۆژانە ٢.٢ ملیۆن بەرمیل بە شێوازی ئارەزوومەندانە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ لە بازاڕی نەوتدا کەمبکەنەوە.




AM:09:20:01/06/2024