ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ وڵاتانى ئۆپێک پڵەس بڕیار لەسەر ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى رۆژانە دەدەن.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ وڵاتانی ئۆپێک پڵەس بۆ بڕیار لەسەر بەردەوامبوون یان گۆڕانکاریکردن لە رێککەوتنى کەمکردنەوەی بەرهەمێنانی نەوت کۆدەبنەوە.
هەروەها وەک سەرچاوەکان پێشبینی دەکەن، ئەمڕۆ ئۆپێک پلەس کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ و ساڵی داهاتووی ٢٠٢٥ درێژدەکاتەوە.
لە ئێستادا وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک پلەس بەرهەمهێنانی نەوت بە گشتی بە بڕی ٥ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەمدەهێنن کە دەکاتە ٥.٧%ی کۆی خواستی جیهان.
هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە کۆبوونەوەکە ئەو وڵاتانەش دەگرێتەوە کە خۆبەخشانە لە دابینکردنی نەوتدا بە بڕی ٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمدەکەنەوە، وەک بەشێک لە هەوڵە هەمەلایەنەکانی هاوپەیمانی بۆ سنووردارکردنی دابینکردن و بەدەستهێنانی هاوسەنگی لە بازاڕدا و پشتگیریکردن لە نرخی نەوتی خاودا.
ئەو وڵاتانەی کەمکردنەوەی خۆبەخشانە جێبەجێدەکەن بریتین لە (عێراق، جەزائیر، کازاخستان، کوێت، عومان، ڕووسیا، سعودیە و ئیمارات).