نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە دابەزین کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٧٧ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٧٧ دۆلار و ٥٢ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٣ دۆلار و ٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٢٥ سەنت بوو.

هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا نرخی نەوت بەرەوە هەڵکشان بچێت، بەڵام ژمارەیەک ئەندامی سەرەکی ڕێکخراوی "ئۆپیک پڵەس” ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرزکردەوە، بە جۆرێک کە زۆر زیاترە لەو بڕەی بۆیان دیاریکراوە، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا دروست کرد.



AM:08:10:05/06/2024