هێرشی چەکداری کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت و کوژراو هەیە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشی چەکداری کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان کە بەهۆیەوە یەکێک لە هێرشکارەکان کوژراوە. 

میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت و لە ئەنجامی پێکدادان لە نێوان هێرشبەران و پاسەوانانی باڵیۆزخانەکە هێرشبەرێک کوژراوە". 

ئاماژە بەوەش دەکەن، هەر بەهۆی هێرشەکەوە چەند کەسێکیش بریندار بوون، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکانی لوبنان گەمارۆی ناوچەکەیان داوە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە دەدەن. 



AM:09:52:05/06/2024