سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ئاشکرا کرد
وڵاتی سعودیە کە بە مەڵبەندی راگەیاندنی هەردوو جەژنی رەمەزان و قوربان بۆ جیهانی تایفەی سونە دادەنرێت رۆژی ١٦ ی حوزەیران وەک یەکەم رۆژی چەژنی قوربان دیاری کرد.
فەلەکناسانی وڵاتی سعودیە رۆژی پێنج شەممە ٦ ی حوزەیرانیان وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربانیان دەستنیشان کرد، لە کاتێکدا تایفەی شیعە کە چاویان لە گەورە مەرجەعی شیعەی عێراق عەلی سیستانی و ئێرانە تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر وادەی دەستپێکردنی رۆژانی جەژنی قوربان رانەگەیاندووە.
لە زرۆبەی جەژنە ئاینییەکاندا هاوڵاتیانی عێراق دەبن بە دوو بەشەوە، شیعەکان لە رۆژێکدا دەستپێکردنی جەژن رادەگەیەنن، سونەکانیش لە رۆژێکی تردا.
لەگەڵ راگەیاندنی پشووەکانی هەموو جەژنێکدا لە عێراق بەتایبەتی جەژنی قوربان و رەمەزان پشووەکان لە کاتی فەرمییەکەی درێژتر دەکرێتەوەو چەند رۆژ زیاد دەکرێت.
PM:08:44:06/06/2024