ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران راگەیەندرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران داواکاری شەش کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، پەسەند کرد.

موحسین ئیسلامی وتەبێژی بارەگای هەڵبژاردنەکانی ئێران، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" هەریەک لە مەسعود پزیشکیان، سەعید جەلیلی، عەلی ڕەزا زاکانی، ئەمیرحسێن قازیزادە، محەمەد باقر قالیباف و مستەفا پور محەمەدی، وەکو کاندید بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران پەسەندکراون".

کۆماری ئیسلامی ئێران دوای گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران لەڕووداوی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە مانگی ڕابردوودا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەدەبات. 

پێشتریش ٨٠ کەس بە مەبەستی کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنەکانی خولی ١٤ی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران ناوی خۆیان لە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە تۆمارکردبوو.

بڕیارە رۆژی ٢٨ی ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران به‌ڕێوه‌بچێت.



PM:03:41:09/06/2024