لە سوریا هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکی



"مقاومەی ئیسلامی" کە گرووپی میلیشیاوی سەر بە ئێرانن و لە سوریاو عێراق بنکەی سەربازییان هەیە، ئەمڕۆ سێ شەممە لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشیان کردە سەر ناوچەی تەنف لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.

روانگەی سوری و ژمارەیەک میدیا عەرەبی بڵاویانکردەوە هێرشەکەوە لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بووە، بەڵام تا ئێستا زیانەکان لە ریزی هێزەکانی ئەمەریکا نەزانراوە، هەرچەندە لە ساتی هێرشەکەدا دەنگی تەقینەوە لەناو بنكەكەدا بیستراوە.

تەنەف بە یەکێک لە گەورەترین بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا دادەنرێت.

لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەدیاریکراوی لە ١٩ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ ەوە ١٢٩ جار لە ڕێگەی مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە  هێرشکراوەتە سەر بنکەکانی ئەمەریکا لەسوریا، لەوانە ١٧ هێرش بۆ سەر بنكەی تەنف بووە.




PM:06:36:11/06/2024