بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ڕووداوێکی هێرشکردندا بەڕێوەبەری چاودێری بازاڕی شاری پاوە لە کرماشان لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، بهیانی ئهمڕۆ حامید تورکاشوەند بەڕێوەبەری چاودێری بازاڕی شاری پاوە، له بهردهم ماڵهكهی خۆیدا له كرماشان تهقهی لێكراوه و كوژراوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، تائێستا هۆکاری سەرەکی ئەو ڕووداوە دیار نییە، بەڵام لە لقی ٢ی دادگای کرماشان پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، ھەوڵەکانیش بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی بکوژەکە بەردەوامە.