بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ چەند سەنتێک رووی لە دابەزین کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٤ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٤ دۆلار و ٢٥ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٩ دۆلار و ٥٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٩ دۆلار و ٧٢ سەنت بوو.
ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس رۆژی ٢ی ئەم مانگە بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی ٣ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەمبکەنەوە.
شارەزایانی بواری ئابووریش پێشبینی دەکەن کە بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نەوت دەبێت لە بازاڕەکانی جیهاندا و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.