بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی ئێران ٩ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی نێودەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ٩ کەس گیانیان لەدەستدا، بەڵام تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراو. 

ئیسماعیل سادق نیارکی سەرۆکی دەزگای داد لە پارێزگای گیلان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند" ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی نیودەوڵەتی قائیم لە شاری رەشت ڕوویداوە کە بەهۆیەوە ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا ١٤٢ نەخۆش لە نەخۆشخانە خەوێندراون، لەو ژمارەیەش ١١٠ نەخۆش لە لایەن فریاکەوتن و مانگی سوورەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری ڕەشت گواستراونەتەوە، هەروەها ٣٢ کەسیش ڕادەستی کەسوکارەکانیان کراونەتەوە. 

هەروەها لای خۆشیەوە ئاژانسی (ئیران ئینتەرناشناڵ)، ناوی ئەو قوربانیانەی بڵاوکردووەتەوە کە بریتین لە (ئەبوتالەب سادقی، زەهرا گوربان شیرودی، سۆغاری سەفاری، مەعسومە ئەسغرنیا، محەمەد مونتازری، محەمەد ڕەزا ئەسعەدی، شەهبانو ڕەهاتپیشە، ئاسیە جەعفەرزادە و لەیلا جەعفەری). 



AM:09:55:18/06/2024