لە ئێران بوومەلەرزەیەک بە‌هێز روودەدات و قوربانی هەیە

لە ئێران لە شارۆچکەی بچار بوومەلەرزەیەک روویداو پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢٠ کەسی دیکەش بریندارن.

دامەزراوەی بوومەلەرزەی ئێران رایگەیاند " ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی حوزەیران لە پارێزگاری کاشمەر لە ناوچەی بچار بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلەی رێختەر لەکاتژمێر یەک و ٢٤ خولەکی دوانیوەڕۆ روویداوەو پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە". (شاری کاشمەر دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی ئێران و دەکەوێتە پارێزگای خوراسانی رەزەوی".

هەروەها ئەو دامەزراوەیە لە راگەیاندنەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە ١٢٠ کەس برینداربوون کە لەو ژمارە ٣٥ کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێندراوون.

مانگی سووری ئێرانی بەدەم رووداوەکەوە چوون و تیمەکانیان سەرقاڵی رزگارکردنی هاوڵاتییە زیان لێکەوتووەکانن.

بوومەلەرزەکە زیانی زۆری بە باڵەخانە و خانوی هاوڵاتیان گەیاندووە، بەشێوەیەک هەندێکیان بەتەواوی تەختی زەوی بوون.




PM:06:01:18/06/2024