وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌رپرسانی ئیسرائیلی ئاگاداركرده‌وه له پێویستی دوركه‌وتنه‌وه له ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتر له لوبنان له‌ناو شه‌ڕی غه‌ززه‌دا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوێنێ پێنج شەممە ئه‌نتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له‌گه‌ڵ تزاچی هانێگبی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل و ڕۆن دێرمر وه‌زیری كاروباری ستراتیژی ئیسرائیل كۆبۆته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بلینكن جه‌ختی له" پێویستی هه‌نگاوی زیاتر بۆ زیادكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ غه‌ززه و پلاندانان بۆ حوكمڕانی و ئاسایش و بنیاتنانه‌وه‌ی دوای ململانێ كرده‌وه".
ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە میانی دیدارەکەدا،ئەنتۆنی بلینکن جەختی لە" گرنگی دوورکەوتنەوە لە گرژی زیاتر لە لوبنان و گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی کردەوە".
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی هۆشداریدا کە پارتەکەی" بەبێ کۆنتڕۆڵ و ڕێسا و بێ سنوور شەڕ دەکات" لە ئەگەری ڕوودانی شەڕێکی بەرفراوان لەگەڵ ئیسرائیل.
لێدوانەکانی نەسروڵڵا دوای ئەوە هات کە سوپای ئیسرائیل پەسەندکردنی پلانی ئۆپەراسیۆنی بۆ هێرشکردنە سەر لوبنان ڕاگەیاندووە.