حەجی ئەمساڵ کارەسات بوو


ژمارەیەک لە میدیاکانی وڵاتانی ئیسلامی و جیهانی ئاماژە بەوە دەکەن کە حەجی ئەمساڵ بۆ حاجیان کارەسات بوو، تا ئێستاش لەبەر ئەو کارەساتە میدیای سعودیە زیانە گیانییەکان بڵاوناکاتەوە. تەنها لە هەرێمی کوردستان لە حەجی ئەمساڵدا ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە. 

بەپێی هەواڵی میدیاکان، زیاتر لە ٥٥٠ حاجی گیانیان لەدەست داوە، حکوومەتی عەرەبستانی سعوودی بە شێوەیەکی نەریتی ژمارەی وردی کوژراوان ڕاناگەیەنێت و لەم بووارەوە بێدەنگی دەگرێتەبەر، بەڵام کە ئاماری قوربانییەکان لەلایەن باڵوێزخانەکانی وڵاتانەوە کۆدەکرێتەوە دەردەکەوێت زیاتر لە ٥٥٠ حاجی ئەمساڵ گیانیان لەدەست داوە. 

دیپلۆماتکارانی میسر دەڵێن زۆرترین زیانی گیانی لە نێو حاجیانی ئەم وڵاتەدا تۆمار کراوە و ڕایانگەیاندووە کە لانیکەم ٣٢٣ حاجیی میسری بەهۆی گەرما گیانیان لەدەست داوە. کونسوڵخانەی ئەندەنوسیاش هەواڵی گیان لەدەستدانی ١٤٤ کەسی ڕاگەیاندووە، تونس ٢٣ کەس، ئوردن ١٤ و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش مردنی ١١ کەسی لە سعودیە ڕاگەیاندووە.

 چەند وڵاتێکی دیکەش ئاماریان لەم پەیوەندییەدا بڵاو کردۆتەوە کە هەریەکەیان لە دە کەس کەمترە. هەروەها هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە تا ڕۆژی هەینی ٢١ی حوزەیران، لانیکەم ٢٣ حاجیی باشووری کوردستان لە حەجی ئەمساڵدا گیانیان لەدەست داوە. 




PM:08:00:21/06/2024