لەیەکەم رۆژی هاویندا ملیۆنان کەس لە جیهاندا بە دەست گەرماوە دەناڵێنن


شەپۆلی گەرمای کوشندە شارەکانی چوار کیشوەری گرتۆتەوە، لەکاتێکدا یەکەم ڕۆژی هاوین دەگاتە نیوەگۆی باکوور، ئەمەش ئەو راستیە دەردەخات کە گۆڕانی کەشوهەوا جارێکی دیکە پلەکانی گەرما بەرزبکاتەوە بۆ ئاستێکی پێوانەیی کە لە دوای ساڵی ٢٠٠٠ ەوە گەرمای وای بەخۆوە نەبینیبێت.

گومان دەکرێت بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای کە پێشتر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تۆمارکراون، سەدان کەس ئەگەر هەزاران کەس نەبێت، لە سەرانسەری ئاسیا و ئەوروپادا گیانیان لەدەست بدەن.

لە سعودیە کە نزیکەی دوو ملیۆن موسڵمان لەم هەفتەیەدا ڕێوڕەسمی حەج کۆتایی پێدەهێنن، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی دەسەڵاتدارانی بیانی، سەدان حاجی لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە ٥١ پلەی سەدی گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە پزیشکی و ئەمنییەکانی میسری پێنجشەممە ڕایانگەیاند، لانیکەم ٥٣٠ میسری لە کاتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەجدا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیدارەی نیشتمانی ئۆقیانووس و بەرگەهەوای ئەمریکا، وڵاتانی دەوروبەری دەریای ناوەڕاست، هەفتەیەکە رووبەڕووی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بوونەتەوە کە بۆتە هۆی سەرهەڵدانی ئاگری دارستانەکان لە پورتوگالەوە بۆ یۆنان و بەدرێژایی کەنارەکانی باکووری ئەفریقا لە جەزائیر.

لە سربیا، شارەزایانی کەشناسی پێشبینیان دەکرد لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بگاتە دەوروبەری ٤٠ پلەی سەدی، چونکە بای باکوری ئەفریقا پاڵ بە هەوایەکی گەرمەوە دەنێت بۆ سەر ئەو وڵاتە، تەندروستی ئامۆژگاری هاوڵاتیانیان کرد کە خۆیان نەخەنە دەرەوە بۆ شوێنە کراوەکان.

دەزگای فریاکەوتنی بەلگراد ڕایگەیاند، پزیشکەکانیان لە شەودا ١٠٩ کەسیان چارەسەرکردووە بۆ ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشییە درێژخایەنەکانەوە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما تەندروستیان تێکچووە.

لە مۆنتینیگرۆی دراوسێی ئەو وڵاتە، کە دەسەڵاتدارانی تەندروستی دانیشتووانیشیان ئاگادارکردەوە کە تا درەنگانی پاشنیوەڕۆ لە سێبەردا بمێننەوە، دەیان هەزار گەشتیار هەوڵیاندا کات لە کەناراوەکاندا بەسەر بەرن.

ئه مساڵ ئه وروپا لەو پله ی گەرمایه بەرزدەدا مه ترسی بۆ گه شتیاران دروستدەکات، پۆلیسی یۆنان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە پیاوێکی ئەمریکی تەمەن ٥٥ ساڵانیان دۆزیوەتەوە کە لە دوورگەی ماتراکی گیانی لەدەستداوە، ئەمەش سێیەم مردنی لەو جۆرەیە بەهۆی گەرماوە لە ماوەی هەفتەیەکدا.

هەروەها ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا و ڕۆژئاوای ناوەڕاست بەدەست ئەو ناوچەیە دەناڵێنن کە بە قوبە گەرما ناسراوە، بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی نیشتمانی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە هۆشداری گەرما دراوە بۆ زیاتر لە ٨٦ ملیۆن کەس.

قوبە گەرمی کاتێک ڕوودەدات کە سیستەمێکی بەهێز و پەستانی بەرز هەوای گەرم سەر ناوچەکە دەگرێت و ڕێگری دەکات لە چوونە ژوورەوەی هەوای سارد و دەبێتە هۆی ئەوەی پلەی گەرمی زەوی بە بەرزی بمێنێتەوە.

بەپێی پلانی فریاگوزاری گەرما، شاری نیویۆرک ڕایگەیاندووە، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار ناوەندەکانی ساردکردنەوەیان دەکاتەوە.

هەروەها دەزگاکانی کەشناسی هۆشدارییەکی زۆریان بۆ ناوچەکانی ویلایەتی ئەریزۆنا بڵاوکردەوە، لەنێویاندا فۆنیکس، کە پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بگاتە ٤٥،٥پلەی سەدی.


 چوارشەممە، نیودەلهی گەرمترین شەوی لە ماوەی لانیکەم ٥٥ ساڵدا تۆمارکرد، بەو پێیەی ڕوانگەی کەشناسی هیندستان پلەی گەرمی لە کاتژمێر یەک بەیانیدا ٣٥.٢ پلەی سەدی تۆمارکرد.

بەزۆری پلەکانی گەرما لە کاتژمێرەکانی شەودا دادەبەزن، بەڵام زاناکان دەڵێن گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە شەویشدا. بەپێی توێژینەوەیەک کە زانکۆی ئێکستەر لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجامدراوە، لە زۆر شوێنی جیهان پلەکانی گەرما لە شەودا خێراتر بەرز دەبنەوە وەک لە ڕۆژدا.

بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی هیندستان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، زیاتر لە ٤٠ هەزار حاڵەتی گومانی جەڵتەی گەرما هەبووە و لانیکەم ١١٠ حاڵەتی مردنی پشتڕاستکراوە لە ماوەی ١ی  ئازار تا ١٨ی حوزەیران، کاتێک باکووری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی هیندستان دوو هێندەی ژمارەی ئاسایی بۆ ڕۆژانی شەپۆلی گەرما تۆمارکردووە یەکێکە لە درێژترین شەپۆلەکانی گەرما لە وڵاتەکەدا.

خزمەتگوزاری چاودێری گۆڕانی کەشوهەوای یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، ئەو شەپۆلە گەرمایانەی لە ئێستادا ڕوودەدەن لە پاشخانی ١٢ مانگی لەسەریەکدا دێت کە بەرزترین پلەکانی گەرما تۆمارکراون بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.

ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی ڕایگەیاند، ئەگەری لەسەدا ٨٦ هەیە کە یەکێک لە پێنج ساڵی داهاتوو بەرزترین پلەکانی گەرما تۆماربکرێت کە تۆمارکراون و گەرمای ساڵی 2023 تێدەپەڕێنێت.

لە کاتێکدا پلەکانی گەرمای جیهان بە گشتی نزیکەی 1.3 پلەی سەدی بەرزبوونەتەوە گۆڕانی کەشوهەوا سووتەمەنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای توندتر کردووە، ئەمەش وایکردووە شەپۆلی گەرما بڵاوتر و چڕتر و درێژخایەنتر بێت.

بەگوێرەی تیمێکی نێودەوڵەتیی زانایانی کۆمەڵەی کەشوهەوای جیهانی، شەپۆلێکی گەرما کە لە هەر دەیەیەکدا جارێک پێش شۆڕشی پیشەسازی ڕوویدا، ئێستا لە هەر دە ساڵێکدا ٢.٨ جار ڕوودەدات، هەروەها ١.٢ پلەی سەدی گەرمتر دەبێت.

زانایان دەڵێن شەپۆلی گەرما بەردەوام دەبێت لە زیادبوون ئەگەر جیهان بەردەوام بێت لە ئازادکردنی دەردانی گەرمبوونی جیهان لە سووتانی سووتەمەنی بەردینی.

ئاژانسی رۆیتەرز..




AM:12:24:22/06/2024