نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی چەند سەنتێک بەرزبووەوە. 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٥ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ٢٦ سەنت بوو. 

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٢ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا. 

ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس رۆژی ٢ی ئەم مانگە بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی ٣ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەمبکەنەوە.

شارەزایانی بواری ئابووریش پێشبینی دەکەن کە بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نەوت دەبێت لە بازاڕەکانی جیهاندا و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.



AM:08:52:28/06/2024