کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێران ئاشکرای کردووەکە زیاتر لە ١٤ ملیۆن دەنگ جیاکراوەتەوە و بە گوێرەی ئامارەکان پزیشکیان لە پێشەوەیە و رەنگە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران درێژدەکرێتەوە بۆ خولی دووەم.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێران لە حەوتەمین جاری ڕاگەیاندنی ئامارە فەرمییەکاندا ئەنجامی بەرایی ١٤ ملیۆن و ٧٠ هەزار و ٤٦٢ دەنگی هەژمارکراوی ڕاگەیاند کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
مەسعوود پزیشکیان ٥ ملیۆن و ٩٥٥ هەزار و ٧٨١
سەعید جەلیلی ٥ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار و ٣٢١
محەممەد باقر قالیباف یەک ملیۆن و ٨٩١ هەزار و ٣٨٥
مستەفا پورمحەمەدی ١١٩ هەزار و ٦٧
بە کۆی دەنگی کاندیدەکان ٥٥١ هەزار و ٨٨٠ دەنگی نادروست بووە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانە هیچ کاندیدێک لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا زیاتر لە ٥٠%ی دەنگەکانی بەدەست نەهێناوە و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری درێژدەکرێتەوە بۆ خولی دووەم.