بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵات نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ گۆڕانکاری بەسەردا هات و رووی لە دابەزین کرد .
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٤ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٤ دۆلار و ٦٧ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨١ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ٧٢ سەنت بوو.
جگە لە کەمبوونەوەی خواست بۆ سووتەمەنی لە ئەمریکا، چەندین شرۆڤەکاری دیکە، هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ "کۆکردنەوەی قازانج لەلایەن بازرگانانەوە دەگەڕێننەوە."