ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران
بڵاوکرایەوە، یەکلایەکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار لە نێوان مەسعود پزیشکیان و سەعید
جەلیلی دەکەوێتە خولی دووەم.
بەیانی ئەمڕۆ دوای جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی
ئێران میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند" هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران دەکەوێتە
خولی دووەم، کە بڕیارە ھەینی داھاتوو بەڕێوەبچێ".
بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێران،
مەسعوود پزیشکیان و سەعید جەلیلی وەک دوو کاندیدی کۆتایی خولی دووەمی هەڵبژاردن
ناسێنران، و ئەم ئەنجامە دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی پارێزەرانەوە پەسەند بکرێت.
هەروەها وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاندووە" ڕێژەی
بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا ٤٠% بووە".
به پێی راگەیەنراوەکە لەم قۆناغه ی هه ڵبژاردنەدا کۆی گشتی ٢٤ ملیۆن و ٥٣٥ هه زار و ١٨٥ ده نگ هه
ژمار کراوه ، ئه نجامی ئه و ده نگانه به م شێوه یه :
مەسعود پزیشکیان: ١٠ ملیۆن و ٤١٥ هەزار و ٩٩١
سەعید جەلیلی: ٩ ملیۆن و ٤٧٣ هەزار و ٢٩٨
محەممەد باقر قالیباف: ٣ ملیۆن و ٣٨٣ هەزار و ٣٤٠
مستەفا پورموحەمەدی: ٢٠٦ هەزار و ٣٩٧
لە نێوانیاندا یەک ملیۆن و ٥٦ هەزار و ١٥٩ دەنگ پووچەڵ
بووەوە.