لە هێرشێکی چەکداریدا دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکانى ئێران کوژران

ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان هێرشیانکردەوە سەر ئۆتۆمبێلێک کە سندوقی هەڵبژاردنەکانی هەڵگرتبوو، لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزێکی ئەمنی ئەو وڵاتە کوژران. 

میدیاکانى کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویانکردەوە" ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکدارى نەناسراو لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان هێرشێکی چەکدارییان کردە سەر ئۆتۆمبێلێک کە سندوقی هەڵبژاردنەکانی هەڵگرتبوو". 

ئاماژە بەوەشدەکەن، بەهۆی هێرشەکەوە دوو کارمەندى هێزە ئەمنییەکانى ئێران کوژران، هەروەها سێ کادیری کارگێڕی و پۆلیس برینداربوون لە ئێستاشدا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشیکی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. 



PM:01:53:29/06/2024