تائێستا رێژەی بەشداریکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەڕەنسا نزیکەی ٦٠٪ـە

ئەمڕۆ یەکشەممە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی گشتی پێشوەختەی پەرلەمانی فەرەنسا، دەنگدەران ڕوویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا، رێژەی بەشداریکردن تا ئێوارەی ئەمڕۆ ٥٩.٣٩ بووە کە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ رێژەی دەنگدان ٢٠ خاڵ زیادیکردووە.

ئەو دەنگدەرانەی کە لە فەڕەنسا دەچنە سەر سندوقەکان ٥٧٧ کەس وەک نوێنەری خۆیان لە پەرلەمان بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو ھەڵدەبژێرن.

لە کۆی ٦٨ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەس لە فەڕەنسا، ٤٩ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەسیان مافی دەنگدانیان ھەیە.

هەروەها پێویستە لایەنی براوە (٥٠+١)ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، بە پێچەوانەوە هەڵبژاردنەکان دەکەوێتە گەڕی دووەمەوە.



PM:07:43:30/06/2024