بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە ئیزمیر پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی تەقینی سیستمی غازی باڵەخانەیەک لە شاری ئیزمیری تورکیا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا. 

جەمیل توگای سەرۆکی شارەوانی ئیزمیر، ڕایگەیاند" سیستمی غازی باڵەخانەیەک لە گەڕەکی ئایرانجیلار سەر بە شارۆچکەی تۆرباڵی لە ئیزمیر ئەمڕۆ تەقییەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە ئێستادا وەزارەتی دادی تورکیا لێکۆڵینەوەی فەرمییان دەربارەی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە دەستپێکردووە. 



PM:09:48:30/06/2024