ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا بڵاوکرایەوە

کەمێک پێش ئێستا ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی گشتی پێشوەختەی پەرلەمانی فەرەنسا بڵاوکرایەوە کە بەپێی ئەنجامەکان تائێستا پارتی ڕاستڕەوی دژە کۆچبەر لە پێشەوەن. 
 
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا، لە ئێستادا پارتی بەرەی نیشتمانی راستڕەوی دژە کۆچبەر ٣٤%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، هەروەها پارتی چەپڕەوی بەرەی نوێ ٢٨.١%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. 

لە پلەی سێیەمیش هاوپەیمانی ناوەڕاست کە هاوپەیمانێتییەکی میانڕۆی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسایە ٢٠.٣%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، پارتی کۆمارییەکانیش ١٠.٢%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. 



PM:10:04:30/06/2024