ئەمەریکا، داوا لە حکومەتی تورکیا کردوە بۆ هێرشەکانی لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەماهەنگی بکات.
ماسیۆ میللەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" داوایان لە حکومەتی تورکیا کردوە هەماهەنگی هەبێت لە گەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکانیدا".
لەبارەی پاراستنی گیانی هاوڵاتیانەوە، وتیشی " داوایان لە تورکیا کردوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی سیڤیل و مەدەنی ناوچەکە بن و لە زیانی ئۆپراسیۆنە سەربازیەکان بیانپارێزیت".
تورکیا بە پێچەوانەی هێرشەکانی ترەوە هیچ هەرایەکی میدیای پێشوەختەی بۆ هێرشی ئەمجارەی نەکردو وا ماوەی پێنج مانگە بەردەوامەو زیاتر لە ٥٠٠ هێرش و بۆردومانی ئەنجام داوە و بە دەیان گوند چۆڵکراون و بەهەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی سوتان، یان چۆڵکراون.