سوپای ئەمریکا رایدەگەیەنێت" هێزەکانیان هێرشێکی نوێیان کردووەتە سەر گروپە چەکدارەکانی حوسیەکان کە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمێکی لەناوبراون".
فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" هێزەکانی سێنتکۆم بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانیان سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمێکی سەر بە حوسییەکانی یەمەنیان تێکشکاندووە".
ڕوونیشیکردەوە، دوو لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ئاسمانی دەریای سوور و سێهەمیش لە ناوچەیەکی سەر بە حوسییەکان لە ناو بران.
هەروەها لای خۆشیەوە حوسییەکانی یەمەن بڵاویکردەوە" دژی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر فەڵەستین لە کەرتی غەززە، بە ژمارەیەک موشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کەشتییەکی ئیسرائیل لە کەنداوی عەدەن کرایە ئامانج".