نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی تەمموزی ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی چەند سەنتێک ڕووی لە دابەزین کرد. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٣ دۆلار و ٧٨ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە ٧٩ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٩ دۆلار و ٧١ سەنت بوو.

ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس رۆژی ٢ی حوزەیرانی ئەمساڵ بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی ٣ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەمبکەنەوە.

شارەزایانی بواری ئابووریش پێشبینی دەکەن کە بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نەوت دەبێت لە بازاڕەکانی جیهاندا و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.




AM:08:15:17/07/2024