سەرۆکی ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

کۆشکی سپی ڕایدەگەیەنێت" جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای بووە". 

کارین جان پیێر وتەبێژی کۆشکی سپی، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" پشکنینی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا پۆزەتیڤ بووە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بە دەست نیشانە سوکەکانییەوە دەناڵێنێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بایدن دەچێتە ماڵەکەی خۆی لە ویلایەتی دیلاوەر، لەوێ خۆی كه‌ره‌نتینه‌ دەکات تا کاتی چاکبوونەوەی، بەڵام لەو ماوەدا بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی تەواوی ئەرکەکانی.

هەروەها لای خۆشیەوە کیڤن ئۆکۆنۆر پزیشکی سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە" بایدن نیشانەکانی وەکو ئاوی لووت و کۆکە، لەگەڵ هەستکردن بە ناڕەحەتی و بەو پێیەی هەستی بە باشی نەکردووە، پشکنینی بۆ کراوە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​بایدن خۆی کەرەنتینە دەکات". 



AM:08:55:18/07/2024